خەڵک بە دەنگدان گرینگی بە داهاتووی وڵات بدەن

فاتمە هاشمی ڕفسنجانی، کچی ئایەتوڵا هاشمی ڕفسنجانی داوای لە خەڵکی ئێران بە تایبەت خوێندکاران کرد خەمسارد نەبن بەرانبەر چارەنووسی وڵات و بەشداریی بکەن لە دەنگداندا.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر, فاتمە هاشمی ڕفسنجانی, کچی ئایەتوڵا ئەکبەر هاشمی ڕفسنجانی لە میانەی میتینگێکی بانگەشەیی بۆ پشتیوانی لە حەسەن ڕۆحانی سەردانی سنەی کرد و لە زانکۆ کوردستان لێدوانی دا.

فاتمە ڕفسنجانی وتی: دەبێ خەڵک بێنە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ ئەوەی کەسانێک ببنە بەرپرسی وڵات کە قازانجیان بۆ نیزامی کۆماری ئیسلامی ببێت.

وتیشی : دەبێ بە گوڕ و تین ئامادەی دەنگدان بین و کەسی شیاو بۆ سەرۆک کۆماریی هەڵبژێرین تاکوو وڵاتەکەمان بەرەو هەرمان ببات.

لە بەشی کۆتایی ئەم کۆبوونەوەیەدا ژمارەیەک خوێندکار قسەیان کرد و لایەنگری و ڕەخنەیان لە دەوڵەتی ئێستا و ڕابردووی ئێران گرت.

News Code 9851

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =