به‌کارهێنانی ته‌له‌فۆنی ناو ماڵ له‌ ئه‌مریکا بۆ هه‌میشه‌ کۆتایی دێت

ده‌رنجامه‌کانی لێکدانه‌وه‌یه‌ک نیشانی ده‌دات که‌ له‌ ئه‌مریکا زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ته‌مه‌نیان له‌سه‌ره‌وه‌یه‌ له‌ ته‌له‌فۆنی ناو ماڵ ئیتر که‌ڵک نابه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئێسله‌ش گیر، به‌ پێی نوێ ترین لێکۆڵینه‌وه‌کانی ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی له‌ ئه‌مریکا، که‌ڵک بردن له‌ ته‌له‌فوونی ناو ماڵ له‌م وڵاته‌ به‌ خێرایی ڕوو له‌ کۆتایی هێنان ده‌ڕوات، چون زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مریکا موبایلیان هه‌یه‌ و بۆ هه‌موو جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌ک له‌ موبایله‌کانیان که‌ڵک ده‌به‌ن.

به‌ پێی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ به‌شێکی زۆری به‌کارهێنه‌رانی موبایل له‌ ئه‌مریکا له‌ ژیانی ۲۰ بۆ ۴۰ ساڵه‌یی خۆیان دان. ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ که‌ ساڵی ۲۰۱۶ ئه‌نجام بووه‌ نیشانی ده‌دات که‌ ۵۰ له‌ سه‌دی ماڵه‌کان له‌ ئه‌مریکا ته‌له‌فۆنی ناو ماڵیان هه‌یه‌، به‌ڵام ئامێری په‌یوه‌ندی کردنی پێیه‌وه‌ وه‌سڵ نه‌کراوه‌ و بێ که‌ڵک ماوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها زیاتر له‌ ۷۰ له‌ سه‌دی ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ نێوان ۲۵ بۆ ۳۵ ساڵه‌یی دایه‌ ته‌له‌فۆنی ناو ماڵیان نییه‌ و ته‌نیا له‌ موبایل که‌ڵک ده‌به‌ن.

ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ناو ۲۰ هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مریکایی ئه‌نجام بووه‌. ۶۱ له‌ سه‌دی میرمنداڵانی ئه‌مریکایش موبایلیان هه‌یه‌ و ۵۰ له‌ سه‌دی پیره‌کانیش له‌ موبایل که‌ڵک ده‌به‌ن.

هۆکاری سه‌ره‌کی تاکانه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مریکا له‌ ته‌له‌فۆنی ناو ماڵ ئه‌وه‌یه‌ که‌ موبایله‌کان له‌م ڕۆژگاره‌دا به‌ ده‌یان جۆره‌ خزمه‌تگوزاری نوێ پێشکه‌ش ده‌که‌ن.

News Code 9848

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =