گلەییم هەیە/بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردن نیزام بەهێز دەکاتەوە

ڕێبەری باڵای شۆڕش بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران تەسلیمی بەڵگەکانی وەک ۲۰۳۰ی یونیسکۆ نابێت، وتیان: گلەییم هەیە لە ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی فەرهەنگی. ئەوان دەبوایە وریا بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی، بە بۆنەی حەوتەی مامۆستا (معلم) لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایان، فەرهەنگیەکان و خوێندکارانی زانکۆی فەرهەنگیان دیداریان کرد.

 ڕێبەری وتیان: کۆماری ئیسلامی ئێران تەسلیمی بەڵگەنامەی ۲۰۳۰ی یۆنیسکۆ نابێت و قبووڵی ناکات کۆمەڵەیەکی بەناو نێودەوڵەتی کە لە ژێر کاریگەری و دەسەڵاتی زلهێزاندایە، چارەنووسی گەلانی جیهان بە فەرهەنگی جیاواز دیار بکات.

وتیشیان: خودی کارەکە لە بنەماوە هەڵەیە و ئەوەی کە ئێمە بەڵگەیەک واژۆ بکەین و وەبێدەنگێک جێبەجێ بکەین، ئیمکانی نییە و نابێت.

ڕاشیانگەیاند کە گلەییان هەیە لە ئەنجومەنی باڵای فەرهەنگی شۆڕش و نابێت ڕێگەیان بدایە کە کار بگاتە ئەم ئاستە.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری هەزاران مامۆستای سەرانسەری وڵات، پەروەردەی بە ژێرخانی سەرەکی زانست و توێژینەوە لە ئێران زانی و وتیان: ئەرکی وەزارەتی پەروەردە بارهێنانی بەرەیەکی ئیماندار، وەفادار، بەرپرسیار، خاوەن بڕوا و ڕاستگۆ و عاشقی وڵات و نیزام و خەڵکە.  

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەروەها وتیان کە هەڵبژاردن بابەتێکی گرینگە و سەرووی لە ئەندێشەی دیمۆکراسی ئایینی لە نیزامی کۆماری ئیسلامی گرتووە و جەختیان کرد: بەشداریی هەموو خەڵک، بە دڵخوازی جیاوازی سیاسی، لە هەڵبژاردنی ۲۹ی گوڵان، پارێزەری هێز، دەسەڵات و پارێزراوی وڵاتە و بەم بەشدارییە، دوژمن هەرگیز ناتوانێ هیچ هەڵەیەک بەرانبەر گەلی ئێران ئەنجام بدات.

ئەوەشیان وت کە خەرج کردن بۆ مامۆستا ئەرکی بەرپرسان و دەوڵەتە چونکوو هەروا کە پێشتر وتوومە خەرج کردن بۆ مامۆستا لە ڕاستیدا سەرمایەدانەریە.

News Code 9847

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =