خولی کۆتایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستی پێ کرد

خه‌ڵکی فه‌ڕه‌نسا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه‌ له‌ پای سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگ دان ئاماده‌ بوون. له‌م خوله‌دا سه‌رۆک کۆماری ۵ ساڵی داهاتووی فه‌ڕه‌نسا دیاری ده‌کرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سکای نیوز، خولی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ۲۰۱۷ی فه‌ڕه‌نسا چه‌ند خوله‌کێک پێش ئێستا ده‌ستی به‌ کار کرد و خه‌ڵکی فه‌ڕه‌نسا ده‌توانن له‌ ۶۶ هه‌زار و ۵۴۷ ناوه‌ندی ده‌نگدان بچنه‌ سه‌ر سه‌ندووقه‌کانی هه‌ڵبژاردن.

له‌ کێبه‌رکێکه‌ی ئه‌مساڵ، ۲ به‌ربژار چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ بچنه‌ کۆشکی ئێلیزه‌ و ببنه‌ سه‌رۆک کۆماری داهاتووی فه‌ڕه‌نسا.

هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م خوله‌ی فه‌ڕه‌نسا به‌ شێوه‌یه‌کی ڕه‌مزی بووه‌ته‌ وێنای ڕکابه‌ری له‌ نێوان لاینگرانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا و دژبه‌ره‌کانی ئه‌م یه‌کێتییه‌. له‌م نێوانه‌دا ئێمانۆئل ماکرۆن لاینگری په‌ره‌دان به‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپایه‌ و ماریه‌ن لۆپه‌ن دژی ئه‌ورووپایه‌ و به‌ڵێنی داوه‌ که‌ وه‌ک بریتانیا گشت پرسی کشانه‌وه‌ له‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

لۆپه‌ن هه‌روه‌ها به‌ڵێنی داوه‌ که‌ سنووره‌کانی فه‌ڕه‌نسا به‌ سه‌ر په‌نابه‌راندا دابخات، به‌ڵام ماکرۆن پشتیوانی له‌ په‌نابه‌ران ده‌کات و ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ سنووره‌کانی فه‌ڕه‌نسا به‌سه‌ر کۆچبه‌رنادا داناخات.

به‌ پێی ڕاپرسییه‌کان ماکرۆن زیاتر له‌ ۲۰ له‌ سه‌د ده‌نگی زیاتری له‌ لۆپه‌ن هه‌یه‌ و به‌ ئه‌گه‌ری زۆر ده‌بێته‌ سه‌رۆک کۆماری داهاتووی فه‌ڕه‌نسا.

به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ ماکرۆن پشتیوانی ته‌واوی لێده‌کرێت چون ئه‌م ده‌نگه‌ زیاتر بۆ دژایه‌تی کردنی لۆپه‌نی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌سته‌. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌ ۸ی شه‌و به‌ کاتی فه‌ڕه‌نسا ده‌رنجامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ ڕابگه‌یه‌ندرێت.

News Code 9844

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =