حه‌ماس داگیرکاری ئیسڕائیل به‌ فه‌رمی ناناسێت

سه‌رۆکی پێشووی سه‌رکردایه‌تی سیاسی حه‌ماس جه‌ختی کرد که‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس داگیرکاری ئیسڕائیلییه‌کان به‌ فه‌رمی ناناسێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، خالید مه‌شعه‌ل، سه‌رۆکی پێشووی سه‌رکردایه‌تی سیاسی حه‌ماس جه‌ختی کرد که‌ بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس داگیرکاری ئیسڕائیلییه‌کان به‌ فه‌رمی ناناسێت.

ئه‌و زیادی کرد: به‌ به‌هێز کردنی یه‌کگرتوویی فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌توانین مافی خۆمان له‌ داگیرکه‌ران وه‌ربگرین.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره‌ که‌ حه‌ماس سنووره‌کانی ساڵی ۱۹۶۷ به‌ فه‌رمی ناسیوه‌ و گه‌ر ڕژیمی زایۆنیش فه‌له‌ستین به‌ فه‌رمی بناسێت، چی به‌ سه‌ر گرووپه‌ خۆڕاگرییه‌کانی فه‌له‌ستیندا دێت، وتی: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیسڕائیل فه‌له‌ستین به‌ پێی سنووره‌کانی ۱۹۶۷ به‌ فه‌رمی بناسێت و دواین بڕیارنامه‌که‌ی حه‌ماس پشت ڕاست بکاته‌وه‌، ئه‌مه‌ به‌و مانا نییه‌ که‌ ئیسڕائیل کێشه‌ی نامێنێت، ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ که‌ ئیسڕائیل بۆ ماوه‌یه‌ک چاو به‌ سه‌ر ناکۆکییه‌کاندا ده‌به‌ستێت.

مه‌شعه‌ل له‌ درێژه‌دا وتی: ئێمه‌ ده‌بێت خۆڕاگری خۆمان به‌‌هێز بکه‌ین و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر له‌ ده‌ست بگرین و یه‌کگرتوو بین و له‌ پشتیوانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی که‌ڵک ببه‌ین. له‌ وه‌ها دۆخێکدا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ وڵاتی داهاتووی فه‌له‌ستین دروست بکه‌ین ده‌توانین به‌ باشی به‌ره‌وڕووی هه‌موو ئاسته‌نگه‌کان ببینه‌وه‌. بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس پێبه‌نده‌ به‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌ به‌ خه‌ڵکی داوه‌ و هه‌وڵیان بۆ ده‌دات.

ئه‌و جارێکی دیکه‌ جه‌ختی کرد که‌ حه‌ماس داگیرکه‌ره‌کانی ئسیڕائیل به‌ فه‌رمی ناناسێت و دوای ئه‌وه‌ی که‌ وڵاتی فه‌له‌ستین به‌ پێی سنووره‌کانی ۱۹۶۷ و به‌ پایته‌ختی قودس دروست کرا حه‌ماس بڕیاری خۆی له‌ سه‌ر وڵاتی داگیرکاری ئیسڕائیل ده‌دات.

News Code 9842

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =