بوکوحه‌رام ۸۲ کچی ڕفێندراوی ئازاد کرد

به‌رپرسانی وڵاتی نیجریا ڕایانگه‌یاند که‌ گرووپی تیرۆریستی بوکوحه‌رام ۸۲ خوێندکاری کچیان که‌ له‌ شاری چیبۆک له‌ باکووری ئه‌م وڵاته‌ ڕفاند بوو، ئازاد کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، به‌رپرسانی نیجریا دوێنێ ڕایانگه‌یاند که‌ گرووپی تیرۆریستی بوکوحه‌رام ۸۲ که‌سیان له‌ کۆی ۲۰۰ کچی خوێندکار که‌ له‌ ئاڤریلی ۲۰۱۴ ڕفاندبوو، ئازاد کردووه‌.

یه‌کێک له‌ به‌رپرسانی نیجریا که‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشکرا بێت، سه‌باره‌ت به‌ ئازادی کچه‌ دزراوه‌کان وتی: ئه‌وان به‌ هۆی ئه‌و دانوستانانه‌ی که‌ له‌ نێوان ده‌وڵه‌ت و گرووپی تیرۆریستی بوکوحه‌رام ئه‌نجام بووه‌، ئازاد کراون.

له‌ میانه‌ی ئۆکتوبه‌ری ساڵی پێشوو، به‌رپرسانی نیجریا ڕایانگه‌یاند که‌ به‌ نێوه‌ند گیری ده‌وڵه‌تی نه‌مسا و خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی، گرووپی تیرۆریستی بوکۆ حه‌رام ۲۱ که‌س له‌ کۆی ئه‌و ۲۱۸ کچه‌ی ڕفاندوویه‌تی ئازادی ده‌کات. به‌ڵام ئێسته‌ له‌ ئازاد بوونی ۸۲ که‌س هه‌واڵیان داوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ ئاڤریلی ساڵی ۲۰۱۴ نزیک به‌ ۲۷۰ کچی خوێندکار له‌ شاری چیبۆک له‌ ئه‌یاله‌تی بۆرنۆ له‌ نیجریا ڕفێندران. ئه‌یاله‌تی بۆرنۆ له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی نیجریایه‌ که‌ بۆ ماوه‌ی ۷ ساڵه‌ تیرۆریسته‌کانی بوکوحه‌رام هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ری و ناو به‌ ناو کاری تیرۆریستی تێدا ده‌که‌ن. بوکۆ حه‌رام له‌ دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌.

News Code 9840

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =