سه‌رۆکی نوێی به‌رهه‌ڵستکارانی سووری دیاری کرا

ئیتیلافی به‌رهه‌ڵستکارانی سووری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی خۆیان له‌ شاری ئه‌سته‌نبۆڵی تورکیا، "ڕیاز سه‌یف"یان وه‌ک سه‌رۆکی نوێی ئه‌م ئیتیلافه‌ هه‌ڵبژارد.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ڕووسیا ئه‌لیه‌وم، ئیتیلافی به‌رهه‌ڵستکارانی سووری ڕۆژی ڕابردوو ڕیاز سه‌یفی ۷۰ ساڵه‌ی وه‌ک سه‌رۆکی نوێی ئه‌م ئیتیلافه‌ دیاری کرد.

هه‌ڵبژاردنی سه‌یف وه‌ک سه‌رۆکی ئیتیلافی به‌رهه‌ڵستکارانی سووری له‌ سی و سێهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئیتیلافه‌ له‌ ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌مه‌ له‌ شاری ئه‌سته‌نبۆڵی تورکیا ئه‌نجام درا.

تورکیا و هه‌ندێ وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ڤه‌ری که‌نداوای فارس سه‌ره‌کیترین پشتگیری ئه‌م ئیتیلافه‌ن.

News Code 9839

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =