داعشییه‌ ڕووسه‌کان و هاوڕێیانی به‌غدادی به‌شه‌ڕهاتن

سه‌رچاوه‌کانی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی عێراق ڕایانگه‌یاند که‌ داعشییه‌ ڕووسیه‌کان و هاوڕێیه‌کانی ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی که‌وتنه‌ته‌ گیانی یه‌کتر.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌هریه‌ن، جه‌بار مه‌عمووری له‌ فه‌رمانده‌کانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ داعشییه‌ ڕووسه‌کان و یاره‌ نزیکه‌کانی ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی به‌شه‌ڕهاتن.

ئه‌و زیادی کرد: فه‌رمانده‌ ڕووسی، چیچانی و قرقیزیستانییه‌کانی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی داعش که‌ عێراقی و عه‌ره‌بن له‌ شاره‌کانی به‌عاج و ته‌لعه‌فه‌ر له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌شه‌ڕ هاتوون.

مه‌عمووری جه‌ختی کرد: ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی چه‌ندین فه‌رمانده‌ی ڕووسی ناو داعشی له‌ کار لابردووه‌. به‌غدادی مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ فه‌رمانده‌ ڕووسیه‌کان له‌ دژی خه‌لافه‌ته‌که‌ی شۆڕش بکه‌ن. داعش هێشتا چه‌ندین ناوچه‌ی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ده‌سته‌وه‌ ماوه‌.

ئه‌م فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی وتی: گومانی تێدا نییه‌ که‌ ئه‌م ناکۆکیانه‌ی داعشییه‌کان به‌ره‌و ڕه‌قه‌ و ده‌یره‌زوویش ته‌شه‌نه‌ ده‌کات و له‌ سووریاش ناکۆکییه‌کانیان سه‌ر هه‌ڵده‌دات.

ئه‌و له‌ کۆتاییدا زیادی کرد: داعشییه‌ ڕووسییه‌کان له‌ ته‌لعه‌فه‌ر و به‌عاجی سه‌ر به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا چه‌ندین پۆستی گرنگی ئه‌م شارانه‌ به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه‌ و له‌ دوای ئه‌وه‌ن که‌ هه‌موو کۆنترۆڵی ئه‌م ناوچانه‌ له‌ ده‌ست بگرن و فه‌رمانده‌ عێراقی و عه‌ره‌بییه‌کانی داعش له‌ پۆسته‌کانی خۆیان دوور بخه‌نه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی تیرۆریسته‌کانی داعش.

News Code 9838

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =