تیرۆریستانی ئه‌نسارولئیسلام گۆڕی مه‌وله‌وی شاعێریان تێکداوه‌

به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان له‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقافی هه‌رێم به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ى تێکدراوی گۆڕى شاعێرى كورد مه‌وله‌وى ده‌ڵێت: هێشتا تیرۆریستانی "ئه‌نسارولئیسلام" لە هه‌رێمی كوردستان ماون.

به‌ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كه‌ له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ فه‌یسبووك، نووسیویه‌تى: كاتێك بێحورمەتی بەگۆڕی شاعیرێكی عیرفانی گەورەی وەك مەولەوی دەكرێت، مانای وایە هێشتا تیرۆریستانی ئه‌نسارولئیسلام  لەكوردستان ماون .

ئه‌وه‌شی وتووه‌ که‌ لە كوردستانی عێراق ناوی زیاتر لە 10 مزگەوت بەناوی ئەم شاعیرە عیرفانیە كراون و رەنگە ئەم كارە ترسنۆكانە وابكات 10 مزگەوتی دیكه‌ش بەناوی "مەولەوی "یه‌وه‌ بكرێت.

 سەید عەبدولڕەحیمی كوڕی سەعید تاوەگۆزی ناسراو بە مەولەوی یان مەولەویی کورد شاعیری ناوداری کورد و سۆفیی تەریقەتی نەقشبەندی بوو کە بە شێوەزاری ھەورامی ھۆنڕاوەی داناوە و لە شیعری ئەوین و دڵداری دا زۆر بەناوبانگە. لە ھۆنڕاوەکانیدا خۆی بە مەعدووم ناساندووە.

مه‌زاری مه‌وله‌وی له‌ گوندی سه‌رشاته‌-ی ناوچه‌ی تاوه‌گۆزه‌ كه‌ دوو كاتژمێر و نیو له‌ شاری سلێمانییه‌وه‌ دووره‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی بڕیاریدا به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی شاعیرو زانای كورد.

 له‌دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌ی مه‌وله‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و وه‌فده‌كه‌ی هاوڕێی بڕیاریان دا كه‌ هه‌رچی پێویست بێت له‌ماوه‌ی مانگی داهاتوو بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و پاراستنی گۆڕی ئه‌م شاعیره‌ مه‌زنه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ مه‌زارگه‌یه‌ك كه‌ شایسته‌ ئه‌م زانا گه‌وره‌یه‌ی كورد بێت.

News Code 9836

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =