ڕێککه‌وتن نوێی ڕووسیا، ئێران و تورکیا سه‌باره‌ت به‌ سووریا

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا دوێنێ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا چۆنیه‌تی ڕێککه‌وتنه‌ نوێیه‌که‌ی نێوان ڕووسیا، ئێران و تورکیای به‌ مه‌به‌ستی دروست کردنی ناوچه‌ی که‌م ئاڵۆز له‌ سووریا بڵاو کرده‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌مڕۆ به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک چۆنیه‌تی ڕێککه‌وتنه‌ نوێیه‌که‌ی نێوان ڕووسیا، ئێران و تورکیای به‌ مه‌به‌ستی دروست کردنی ناوچه‌ی که‌م ناکۆک له‌ سووریا ئاشکرا کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ بۆ ماوه‌ی ۶ مانگی داهاتوو ده‌بێت و ۴ ناوچه‌ی که‌م ناکۆک به‌م پێیه‌ دروست ده‌بێت. 

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی ڕووسیا ناوچه‌ که‌م ناکۆکه‌کان بریتین له‌ پارێزگای ئه‌دله‌ب و چه‌ند ناوچه‌یه‌ک وه‌ک حه‌ما، حه‌ڵه‌ب و پارێزگای لازقییه‌. هه‌روه‌ها ۳ ناوچه‌که‌ی دیکه‌ش بریتین له‌ باکووری حومس، غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق و ناوچه‌کانی سه‌ر سنووری ئه‌ردۆن.

ئه‌م ۳ وڵاته‌ تاکوو ۴ی ژوئه‌نی ۲۰۱۷ ئه‌م پلانه‌ ته‌واو ده‌که‌ن و له‌ ئه‌گه‌ری ڕێککه‌وتنی هه‌موو لایه‌نه‌کان، ڕێککه‌وتنه‌که‌ دیسان درێژ ده‌کرێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ له‌ نێوان سێ وڵاتی ڕووسیا، ئێران و تورکیا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئاستانه‌ واژۆ کراوه‌ و به‌م پێیه‌ له‌م ۴ ناوچه‌یه‌ ئاستی ناکۆکییه‌کان که‌م ده‌کرێته‌وه‌.

News Code 9835

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =