پیشانگای به‌رهه‌مه‌کانی مه‌هدی زیائه‌دینی له‌ سنه‌

مه‌هدی زیائه‌دینی، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد له‌ شاری سنه‌ پێشانگای نیگارکێشی به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مه‌هدی زیائه‌دینی، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد له‌ شاری سنه‌ پێشانگای نیگارکێشی به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئه‌م پێشانگایه‌ له‌ گه‌له‌ری سووره‌ی سینه‌ما به‌همه‌نی سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و بڕیار وایه‌ که‌ زنجیره‌یه‌ک له‌ کاره‌ هونه‌رییه‌کانی مه‌هدی زیائه‌دینی له‌م پێشانگایه‌دا نمایش بکرێت.

زیائه‌دینی له‌ دایکبووی ساڵی ۱۳۴۰ی هه‌تاویه‌ و ده‌رچووی زانکۆی هونه‌ره‌ جوانه‌کانی شاری تارانه‌ و له‌ گه‌ڵ براکه‌ی (هادی زیائه‌دینی) کاری هونه‌ری ده‌که‌ن و تاکوو ئێسته‌ به‌ ده‌یان په‌یکه‌ره‌ی هونه‌ری له‌م دوو برا هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ئێران جێگیر کراوه‌.

ئه‌م پێشانگایه‌ دوێنێ ئێواره‌ کراوه‌ته‌وه‌ و تاکوو ڕۆژی هه‌ینی، ۲۲ی گوڵان درێژه‌ی هه‌یه‌ و هه‌موو ڕۆژێ ئێواران له‌ کاتژمێر۴ و۳۰ خوله‌ک تاکاتژمێر ۸ و ۳۰ خوله‌ک کراوه‌یه‌.

News Code 9833

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =