چێکردنی ئامێرێک کە کاری مێشک بۆ مرۆڤ ده‌کات

لێکۆڵەران لە کۆمپانیایەکی بنەما زانستدا له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان کە دەزگایەک دابڕێژن کە دەوری مێشک بگێڕێت بۆ ئەو نەخۆشانەی کە مۆخیان تووشی کێشه‌یه‌.

پەیمان ساڵحی، سەرۆکی ناوەندی گەڵاڵە گەورە نەتەوەییەکانی تەکنۆلۆژیای جێگرایەتی زانستی و تەکنۆلۆژیای سەرۆک کۆماری لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر بە وتنی ئەوەی کە یەکێک لەو گەڵاڵە گەورانە کە لە بواری توانبەخشیدا خەریکە بەڕێوە دەچێت گەڵاڵەی پاراواکە، ئاشکرای کرد: ئەو گەڵاڵە گەورە نەتەوەییە لە لایەن  کۆمپانیای زانست بنەما، لە لێکۆڵەرانی زانکۆی زانست و پیشە و بە پشتیوانی جێگرایەتی زانستی خەریکە بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەو گەڵاڵەیە زیادی کرد: کاتێک کە کەسێک تووشی کێشه‌ی مۆخ دەبێت، پێوەندیی مێشکی لە گەڵ ئەندامەکانی تری دەبچڕێت. بەم بۆنەوە کێشەی زۆر بۆ نەخۆشەکە دێتە پێشەوە.

ساڵحی بە وتنی ئەوەی کە هەر بەم بۆنەوە پێویستە نەخۆشلە ماوەی نەخۆشیەکەیدا جووڵەی هەبێت تا کێشەی بۆ نەیێتە پێشەوە و بە بۆنەی مانەوە لە ناو جێگادا تووشی کێشەی جەستەیی تر نەبێت و دەمارەکانی لە کار نەکەون و ...،وتی: هەر بەم پێیە لێکۆڵەرانی وڵات دەزگایەکیان داڕشتووە کە دەوری مێشک دەگێڕێت و فەرمانە جووڵەییە پێوسیتەکان دەگوازێتەوە بۆ دەمارەکانی نەخۆش.

ناوبراو زیادی کرد: هیوادارین کە کاری داڕشتنەکەی تا کۆتایی ساڵ تەواو ببێت و بێتە بازاڕەوە.

News Code 9829

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =