چێ کردنی دەستی دەسکردی کامێرادار

پسپۆڕێکی ئێرانی لە زانکۆی نیوکاسێڵ دەستێکی ڕۆبۆتیکی کامێراداری بەرهەم هێناوە. بە یارمەتی ئەم دەستە دەسکردە نەخۆش دەتوانێت بە ئاسانی شتەکان بە دەستەوە بگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، غەزەڵ قەزایی  پسپۆری زانکۆی نیو ئەتڵەس بە ڕێبەرایەتی گرووپێک لە لێکۆڵەران بە بەرهەم هێنانی ئەم دەستە ڕۆبۆتیکە کامێرادارە بەرەیێکی نوێ لە ئەندامانی دەسکردی زیرەکی هێنایه‌ ئاراوه‌.ئێستاکە تاقی کردنەوە کلینیکییەکان لە سەر ئەو دەستە ئەنجام دراوە.

کامێرای دانراو لە سەر ئەو دەستە دەسکردە بە تەکنۆلۆژیای ماشینی فێر بوون تەیارە.هەر بەم هەکارەوەیە نەخۆش دەتوانێت بە شێوەی ئۆتۆماتیک هەڵبگرێت. کەوابوو ئەم ئەندامە دەسکردە لە بری نەخۆش شێوەی جووڵەکە کۆنترۆڵ دەکات.

قەزایی، لێکۆڵەری باڵا لەم بارەیەوە دەڵێت: ئێمە وێنەی گۆچانێک پیشانی کۆمپیۆتر دەدەین. بەڵام کار بە ئەوە کۆتایی نایەت. ئێمە وێنەی گۆچان لە شوێنگەلێکی جیاوازەوە پیشانی کۆمپیۆتر دەدەین. کۆمپیۆتەریش وردە وردە شێوەی بەرز کردنەوە و گرتنە دەستی شتەکان فێر دەبێت. بەم پێیە ئەم بەرنامە ناسینی شتەکان و شێوە گواستنەوەیان فێری کۆمپیۆتەر دەکات. ئەمە هەنگاوێکی گرینگە لە چێ کردنی ئەندامانی دەسکردی بیونیک.

News Code 9827

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =