پەکەکە هەڕەشەی شەڕ لە دژی هەرێمی کوردستان دەكات

به‌رپرسێكى باڵاى پارتى كرێكارانى كوردستان (PKK) ڕایگەیاند: له‌مه‌ودوا هيچ سنوورێك ناناسن و هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر پێگه‌كانى توركيا له‌ هه‌رێمى كوردستان و هاوپه‌يمانه‌كانى كه‌ پارتى ديموكراتى كوردستانه.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ره‌زا ئاڵتوون ئه‌ندامى كۆنسه‌ى به‌ڕێوەبه‌رى كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه)، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى (فورات نيوز) ى زمانحاڵی په‌كه‌كه، رايگه‌ياند: له‌مه‌ودوا هه‌رێمی كوردستان به‌ گۆڕه‌پانى شه‌ڕى خۆيان ده‌زانن و په‌يوه‌ندى باشى نێوان توركيا و هه‌رێمى كوردستانيش ده‌كه‌نه‌ بيانوو بۆ هێرشكردن.

ده‌شڵێت: "ئيتر شه‌ڕێكى به‌رفراوان له‌ دژى توركيا راده‌گه‌يه‌نين كه‌ هه‌رێمى كوردستانيش ده‌گرێته‌وه‌".

ئەوەشی وتووە: "په‌كه‌كه‌ تا ئێستە نه‌يويستووه‌ شه‌ڕ له‌ هه‌رێمى كوردستان بكات، به‌ڵام ئێستە رێگه‌ى به‌رده‌ممان كراوه‌يه، چونكه‌ توركيا هيچ سنوورێك ناناسێ له‌ بۆردومانكردن و بۆيه‌ ئێمه‌ش هێرش ده‌كه‌ينه‌ سه‌ر پێگه‌كانى توركيا له‌ هه‌رێمى كوردستانيش. "

News Code 9826

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =