یه‌که‌مین فستیڤاڵی ئه‌سبی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

یه‌که‌مین فستیڤاڵی ئه‌سپی کورد له‌ شاری سنه‌ و به‌ به‌شداری چه‌ندین پارێزگای ئێران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له‌ میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، یه‌که‌مین فستیڤاڵی ئه‌سپی کورد له‌ شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م فستیڤاڵه‌ به‌ به‌شداری سێ پارێزگای کوردستان، ئه‌سفه‌هان و کرماشان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌م فستیڤاڵه‌ له‌ دوو به‌شی ماین و ئه‌سب به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و بڕیار وایه‌ تاکوو باشترین ئه‌سبه‌کان له‌ ڕێی چالاکی و باڵا و هێز و زیره‌کیه‌وه‌ ده‌ست نیشان بکرێن.

فستیڤاڵه‌که‌ ڕۆژی ۲۰ی گوڵانی ئه‌مساڵ ده‌ست پێ ده‌کات و له‌ یاریگای ۲۲ی گوڵانی سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

News Code 9824

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =