ڕێککه‌وتنی مانه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان له‌ عێراق ڕه‌ت کرایه‌وه‌

نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دوێنێ هه‌ینی ڕه‌تی کرده‌وه‌ که‌ هیچ جۆره‌ ڕێککه‌وتنێک بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراقدا کرابێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرای کرد که‌ له‌گه‌ڵ واشنتۆن هیچ ڕێککه‌وتنێک بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق واژۆ نه‌کراوه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا جه‌خت کراوه‌: هیچ هێزێکی بیانی له‌ خاکی عێراقدا بوونی نییه‌ تاکوو ئێمه‌ سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌ و نه‌مانه‌وه‌یان ڕێککه‌وتن ئه‌نجام بده‌ین.

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌: ته‌نیا ژماره‌یه‌ک ڕاوێژکاری سه‌ربازی وڵاتانی بیانی له‌ عێراقدا هه‌ن که‌ ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ یارمه‌تی دانی هێزه‌کانی عێراقه‌ له‌ دژی تیرۆریسته‌کانی داعش.

له‌ کۆتاییدا ئاماژه‌ کراوه‌ که‌ به‌غدا ته‌نیا به‌ یارمه‌تی ڕۆڵه‌کانی خۆی به‌ سه‌ر داعشدا زاڵ بووه‌ و له‌م ڕێگه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌غدا درێژه‌ ده‌دات به‌ به هێز کردنی هێزه‌کانی عێراق و ئه‌مه‌ش ته‌نیا ڕێگه‌ی سه‌رکه‌وتنی عێراق له‌ به‌رانبەر ناکۆکی و کێشه‌کانه‌.
 

News Code 9823

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =