۱۰۷ دادوه‌ری دیکه‌ له‌ تورکیا له‌ کار دوورخرانه‌وه‌

دوای تێپه‌ڕ بوونی یه‌ک ساڵ به‌ سه‌ر کوده‌تاکه‌ی تورکیا، ۱۰۷ دادوه‌ری دیکه‌ش له‌م وڵاته‌ له‌ کار دوورخرانه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فرانکفۆرتر ئه‌لگماینه‌، دوای تێپه‌ڕ بوونی یه‌ک ساڵ به‌ سه‌ر کوده‌تاکه‌ی تورکیا، ۱۰۷ دادوه‌ری دیکه‌ له‌م وڵاته‌ له‌ کار دوورخرانه‌وه‌.

به‌غپێی هه‌واڵی مێدیاکان، ئه‌مه‌ سێهه‌مین قۆناخی پاک کردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ دوای گشت پرسییه‌که‌یه‌ که‌ له‌ دوو هه‌فته‌ پێش ئێستا ئه‌نجام بوو. ئه‌م گشت پرسییه‌ ده‌نگی ئه‌رێ هێنا و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌رۆدغان ده‌سه‌ڵاتی زیاتر له‌ تورکیا به‌ ده‌ست بێنێت و له‌ ژێر ناوی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶، ئارام ئارام هه‌موو دژبه‌ره‌کانی گشت پرسییه‌که‌ش له‌ کار دوور بخاته‌وه‌ یان زیندانیان بکات.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌نقه‌ره‌ تاکوو ئێسته‌ زیاتر له‌ ۱۴۵ هه‌زار فه‌رمانبه‌ری له‌ کار دوور خستووه‌ته‌وه‌ و زیاتر له‌ ۱۰۰ هه‌زار که‌سیشی به‌ تاوانی به‌شداری کردن له‌ کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶ زیندانی کردووه‌.

له‌م نێوانه‌دا زیاتر له‌ ۴۲۳۸ دادوه‌ر له‌ کاره‌کانی خۆیان ده‌ر کراون و زیندانی بوون.

به‌رپرسانی تورکیا به‌ ده‌یان جار فه‌تحوڵا گوله‌نیان به‌ ڕێبه‌رایه‌تی کوده‌تاکه‌ تاوانبار کردووه‌ و داوایان له‌ ئه‌مریکا کردووه‌ که‌ ئه‌م که‌سایه‌تییه‌ ئاینییه‌ ڕاده‌ست بکاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مریکا تاکوو ئێسته‌ گوێی به‌م داواکاریانه‌ نه‌داوه‌.

News Code 9822

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =