ڕێوڕه‌سمی کۆمسای له‌ هه‌ورامان به‌ڕێوه‌ چوو

کۆمسای ڕێوڕه‌سمێکی کۆنی خه‌ڵکی هه‌وارمانه‌ که‌ هه‌موو ساڵێک ۱۵ی گوڵان له‌ هه‌ورامان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و پێشینه‌ی هه‌زاران ساڵه‌ی هه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کۆمسای ڕێوڕه‌سمێکی کۆنی خه‌ڵکی هه‌وارمانه‌ که‌ هه‌موو ساڵێک ۱۵ی گوڵان له‌ هه‌ورامان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و پێشینه‌ی هه‌زاران ساڵه‌ی هه‌یه‌. ئه‌مساڵیش ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ به‌ جوانی به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕێوڕه‌سمه‌که‌ له‌ هه‌ورامانی ته‌خت به‌ڕێوه‌ چوو، به‌ڵام خه‌ڵکی گونده‌کانی که‌ماڵه‌، ڕوودبه‌ر، وه‌یسان و سه‌رپیریش به‌شداری ئه‌م مه‌راسمه‌یان کردبوو.

ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ له‌ نزیک مه‌زاری پیرشالیار به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ۲ کاتژمێر ده‌خایه‌نێت و خه‌ڵکی له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا نه‌زری و خێر و خێرات ده‌که‌ن. به‌ پێی لێدوانی دانیشتوانی ناوچه‌که‌ ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ هه‌زاران ساڵه به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. 

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا خه‌ڵک به‌ ده‌ف و زکرخوێندن به‌ره‌و شوێنی به‌ردی پیرۆز ده‌ڕۆن وه‌ک هێمایه‌ک هه‌ر ساڵ به‌شێک له‌م به‌رده‌ ده‌شكێنن، خه‌ڵکی هه‌ورامان له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که‌ هه‌زاران ساڵه‌ ئه‌م به‌رده‌ پیرۆزه‌ ده‌شکێنن، به‌ڵام ته‌واو بوونی بۆ نییه‌. 

هه‌روه‌ها له‌ میانه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا خه‌ڵکی ئه‌م چه‌ند گونده‌ چه‌ندین بڕیاری گرنگ له‌ سه‌ر ژیانی ساڵی نوێی کشت و کاڵی خۆیان ده‌ده‌ن، وه‌ک به‌ش کردنی نۆبه‌ ئاوی باخه‌کان یان گرتنی شوان بۆ ئاژه‌ڵه‌کانیان و دابین کردنی که‌سێکی ڕیش سپی بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی کار و باری گونده‌کانیان.

واتا بێجگه‌ له‌ ئاینی بوونی ڕێوڕه‌سمه‌که‌، چه‌ندین بڕیاری کۆمه‌ڵایه‌تیشی تێدا ده‌درێت، هه‌ر بۆیه‌ له‌م ڕووه‌ ڕێوڕه‌سمه‌که‌ی کۆمسای هه‌ورامان جێگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ته‌ چون له‌ زۆربه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌ ئاینییه‌کان جیهان ته‌نیا کارێکی ئاینی و مه‌زهه‌بی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و په‌یوه‌ندی به‌ کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ نییه‌. به‌ پێچوانه‌ ڕێوڕه‌سمی کۆمسای ئه‌م بڕیارانه‌ی تێدا ده‌درێت.

به‌ پێی ئاینی کۆمسای یه‌کێک له‌ یاره‌کانی پیر شالیار به‌ ناوی ده‌روێش دمێو، دێته‌ لای پیر شالیار و ده‌ڵێت که‌ مه‌ڕه‌کانیان چی دیکه‌ شیر ناده‌ن، پیر شالیار به‌م ده‌روێشه‌ ده‌ڵێت که‌ ئه‌مساڵ ده‌روێش موسا که‌ پزشکی ئاژه‌ڵه‌کان بوو کۆچی کردووه‌، به‌ڵام ده‌توانی بچیته‌ سه‌ر مه‌زاره‌که‌ی و له‌و به‌رده‌ له‌تێک بکه‌نیته‌وه‌ و له‌ گوانی ئاژه‌ڵه‌کانتی بده‌ی و دووباره‌ شیریان تێدا ده‌ژیه‌تێه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش وه‌های کردووه‌ که‌ ئه‌م به‌رده‌ لای خه‌ڵکی هه‌ورامان به‌ پیرۆز بناسرێت که‌ ده‌توانێت خێر و به‌ره‌که‌ت بۆ ناو ماڵیان ڕه‌وانه‌ بکات. 

پیر شالیار یه‌کێکه‌ له‌ که‌سایه‌تییه‌ ئاینی و مه‌زهه‌بییه‌ کۆنه‌کانی ناوچه‌ی هه‌ورامان و خه‌ڵک ڕێزی تایبه‌تی لێده‌گرن. خه‌ڵکی هه‌ورامان هه‌ر به‌ بۆنه‌ی ئه‌م که‌سایه‌تییه‌وه‌ چه‌ندین بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن که‌ بۆنه‌ی کۆمسای یه‌کێکه‌ له‌م ڕێوڕه‌سمانه‌.

News Code 9821

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =