۷ هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی له‌ عێراقدان

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازیان له‌ عێراقدایه‌ که‌ مه‌شق و راهێنان به‌ سوپای عێراق ده‌كه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ میدیا ئه‌مریکاییه‌کان، پێنتاگۆن ئاشکرای کردووه‌ که‌ له‌ ئێستا نزیكه‌ی ۷ هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی بۆ یارمه‌تیدان له‌ شه‌ڕی دژی داعش له‌ عێراقدان.

ئه‌و سه‌ربازانه‌ له‌ ڕێگه‌ی مه‌شق و ڕاهێنان به‌ هێزه‌ عێراقیـیه‌كان و هه‌روه‌ها كاری ڕاوێژكاری و هه‌ماهه‌نگ كردن له‌ نێوان هێرشه‌ ئاسمانیـیه‌كان و ئۆپراسیۆنه‌ له‌شكریـیه‌ زه‌مینیـیه‌كاندا له‌ عێراق یارمه‌تی ئه‌و سوپایه‌ ده‌ده‌ن.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ڕاشیگه‌یاندووه‌ که‌ ئاماده‌یه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌ مه‌شق به‌ سوپای عێراق.

News Code 9819

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =