ئێران له‌ پاراستنی ناوچه‌ی ئارام له‌ سووریا ڕۆڵی ده‌بێت

ژنڕاڵێکی باڵای ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ ئێران به‌ ته‌ڤڵ بوون به‌ ڕووسیا و تورکیا به‌شداریی دروست کردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ سووریا ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ بلۆمبێرگ، ژنراڵ سێرگه‌ی رۆدۆسکۆی، سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی سوپای ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌ دانوستانه‌کانی ئاستانه‌ کرد و وتی: هێزه‌ ئێرانییه‌کان ته‌ڤڵی ڕووسیا و تورکیا ده‌بن تاکوو به‌شداری دروست کردنی ۴ ناوچه‌ی ئارام له‌ سووریا بن.

ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ ڕه‌شنووسی دروست کردنی ۴ ناوچه‌ی ئارام که‌ ناکۆکییه‌کانی تێدا که‌م ده‌کرێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن وڵاتانی به‌شداربوو له‌ ئاستانه‌ واژۆ کرا.

هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی سوپای تورکیا ئاماژه‌ی دا که‌ له‌ یه‌که‌می مانگی مه‌یه‌وه‌، هێزه‌ ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا هێرشه‌کانی خۆیان بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ ئارام نابراوه‌ که‌م کردووه‌ته‌وه‌.

ڕۆدۆسکۆی وتی: هه‌ڵبه‌ت دروست کردنی ناوچه‌ی که‌م کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان به‌ مانای ڕاوه‌ستانی شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریسته‌کانی داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ نییه‌. پشتیوانی ئاسمانی ڕووسیا له‌ سوپای سووریا بۆ شکست دانی داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، دروست بوونی ناوچه‌ی که‌م بوونه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان یارمه‌تی دیمه‌شق ده‌دات تاکوو زیاتر له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش چالاک ببێته‌وه‌.

ئه‌م فه‌رمانده‌ ڕووسییه‌ له‌ کۆتاییدا وتی: ئێمه‌ تاکوو له‌ ناوچوونی ته‌واوی داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ یارمه‌تی سوپای سووریا ده‌ده‌ین.

News Code 9816

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =