کوژرانی ۱۸ هاووڵاتی سووری له‌ هێرشه‌کانی ئه‌مریکا

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی ئۆپراسیۆنێکی دیکه‌ له‌ پارێزگای ڕه‌قه‌ی سووریا ۱۸ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌کیان کوشت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی لوبنانی ئه‌لعه‌هد، هێرشه‌کانی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش به‌ فه‌رمانده‌یی ئه‌مریکا له‌ سووریا جارێکی دیکه‌ بووه‌ هۆی قوربانی بوونی بنه‌ماڵه‌یه‌کی سووری.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش، شاری ته‌به‌قه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری پارێزگای ڕه‌قه‌یان کردووته‌ ئامانج.

به‌ پێی ڕاپۆرتی مێدیا عه‌ربه‌ییه‌کان، به‌ هۆی ئه‌م هێرشه‌ ئاسمانیه‌وه‌ زیاتر له‌ ۱۸ که‌سی سڤیل که‌ هه‌موویان سه‌ر به‌ یه‌ک بنه‌ماڵه‌ بوون کوژراون.

شایانی باسه‌ که‌ هێرشه‌کانی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مریکا له‌ عێراق و سووریا تاکوو ئێستا سه‌دان که‌سی سڤیلیان کردووه‌ته‌ قوربانی و سوپای ئه‌مریکا له‌ وڵامدا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌م هێرشانه‌ به‌ هه‌ڵه‌ ئه‌نجام ده‌بێت و که‌سانی سڤیل ده‌بنه‌ قوربانی.

News Code 9815

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =