شه‌ڕڤانانی کوردی سووریا گوندێکی ستراتێژیکیان ئازاد کرد

هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی کوردی سووریا له‌ میانه‌ی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی پارێزگای ڕه‌قه‌ توانیان گوندی سه‌حه‌ل خه‌شب ئازاد بکه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژاسنی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی لوبنانی ئه‌لعه‌هد، هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی کوردی سووریا به‌رده‌وامن له‌ پێشڕه‌وییه‌کانی خۆیان له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری ڕه‌قه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ درێژه‌ی ئه‌م پێشڕه‌وییانه‌دا، هێزه‌ کوردییه‌کان توانیان گوندی سه‌حه‌ل خه‌شب له‌ ڕۆژئاوای ڕه‌قه‌ ئازاد بکه‌ن.

هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی کوردی سووریا له‌ میانه‌ی ئازاد کردنی ئه‌م گونده‌ ژماره‌یه‌ک له‌ تیرۆریسته‌کانی داعشیان کوشتووه‌ و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش بریندار بوون.

شایانی باسه‌، پێشتر ئه‌م هێزانه‌ ڕایانگه‌یاند بوو که‌ شاری ته‌به‌قه‌یان به‌ ته‌واوی ئازاد کردووه‌ و به‌ره‌و ڕه‌قه‌ی پایته‌ختی داعش به‌ڕێوه‌ که‌وتوون.

News Code 9813

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =