به‌رپرسانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا و ئه‌نقه‌ره‌ دیدار ده‌که‌ن

بڕیار وایه‌ که‌ له‌ میانه‌ی مانگی مه‌ی، به‌رپرسانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا و تورکیا پێکه‌وه‌ دیدار بکه‌ن و سه‌باره‌ت به‌ ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو لا گفتوگۆ بکه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژاسنی مێهر له‌ حوڕیه‌ت ده‌یلی، سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌کانی تورکیا ڕایانگه‌یاند که‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا به‌ مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌ چوونی ئه‌م دیداره‌ هیچ پێش مه‌رجێکیان بۆ تورکیا دیاری نه‌کردووه‌. 

ئه‌م به‌رپرسه‌ سیاسییه‌ که‌ به‌ ناوی ئه‌و هیچ ئاماژه‌یه‌ک نه‌کراوه‌، زیادی کرد: تاکوو ئێسته‌ له‌ لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌ورووپاوه‌ هیچ پێش مه‌رجێک بۆ ئه‌م دیداره‌ دیاری نه‌کراوه‌.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌ڵبه‌ت هێشتا به‌ڕێوه‌ چوونی ئه‌م دیداره‌ پشت ڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ داوا ده‌که‌ین که‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.

شایانی باسه‌ که‌ ڕۆژی پێشوو ئانگێلا مێرکێل، سه‌رۆکی ئاڵمانیا ڕایگه‌یاند که‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا نابیت هه‌روه‌ها به‌ ئاسانی ده‌ست له‌ تورکیا بشۆرێته‌وه‌. 

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ بووژانه‌وه‌ی یاسای له‌ سێداره‌ دان، به‌ مانای ڕاوه‌ستانی دانوستانه‌کانی به‌ ئه‌ندام بوونی تورکیا له‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپایه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌رۆدغان هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه‌ گه‌ر به‌ ئه‌ندام بوونی تورکیا نه‌خرێته‌ به‌ر باس و گفتوگۆ، ده‌وڵه‌تی تورکیا گشت پرسییه‌ک بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات و له‌م داوایه‌ ده‌کشێته‌وه‌.

News Code 9809

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =