فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای یه‌په‌گه‌ له‌ باکووری سووریا کوژرا

ئه‌رکانی باڵای سوپای تورکیا پاگه‌نده‌ی کرد که‌ چیا ڕووس، فه‌رمانده‌یه‌کی ڕووسی یه‌په‌گه‌ که‌ به‌رپرسی ڕاهێنانی سه‌ربازی هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ بووه‌ له‌ بۆردمانه‌که‌ی باکووری سووریا کوژراوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فورات نیوز، ته‌رمی مه‌ردئالی سلێمانۆف، ناسراو به‌ چیا ڕووس له‌ فه‌رمانده‌ باڵاکانی یه‌په‌گه‌ له‌گه‌ڵ ۴ هێزی سه‌ربازی دیکه‌ که‌ به‌ هۆی هێرشه‌ سه‌ربازییه‌کانی تورکیاوه‌ گیانیان به‌خت کردبوو له‌ قامیشڵو به‌ خاک سپێردرا.

به‌ پێی ئه‌م زانیاریانه‌ی که‌ بڵاو بووه‌ته‌وه‌ سوپای تورکیا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ چیا ڕووس ماوه‌ی ۲۲ ساڵ له‌ ناو په‌که‌که‌ چالاکی بووه‌ و دواجار ته‌ڤڵی یه‌په‌گه‌ بووه‌ و له‌م دواییه‌دا به‌رپرسی سه‌ربازی ناوچه‌ی قه‌ره‌چۆخ له‌ باکووری سووریا بووه‌.

مه‌ردئالی سلێمانۆف دوای ڕاکردن له‌ سوپای ڕووسیا ته‌ڤڵی په‌که‌که‌ بووه‌ و ڕۆڵێکی گرنگی له‌ ڕاهێنانی سه‌ربازی هێزکانی په‌که‌که‌دا بووه‌. ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌کی پایه‌ به‌رزی سوپای ڕووسیا بوو. ۲۲ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا ده‌چێته‌ هه‌ولێر و له‌وێوه‌ ته‌ڤڵی ناو په‌که‌که‌ ده‌بێت.

شایانی باسه‌ که‌ چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی نزیک له‌ په‌که‌که‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌ به‌ هۆی ڕووداوی هاتوچووه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌، به‌ڵام سوپای تورکیا پاگه‌نده‌ی کردووه‌ که‌ له‌ هێرشه‌کانی سه‌ر باکووری سووریا و به‌ فڕۆکه‌کانی تورکیا کوژراوه‌.

News Code 9806

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =