قەرەبووکردنەوەی دواکەوتوویی کوردستان پێویستی بە بڕیاری نەتەوەییە

فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان بە وتنی ئەوەی کە قەرەبوو کردنەوەی دواکەوتوویی پارێزگا پێویستی بە بڕیاری نەتەوەیی و جیهادی هەیە. وتی: سوپا لە ژێر ناوی بڕیارگەی پێشکەوتن و ئاوەدانی زیاتر لە هەزار گوندی پاریزگا ئاوەدان دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، سەردار موحەمەد حسێن ڕەجەبی ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی هەواڵدەریی و میدیا گشتییەکانی پارێزگا کە بە بۆنەی هەفتەی سوپا بەرێوە چوو، بە ئاماژە بە ئەوەی کە سوپا لە دایک بووی شۆڕشە، وتی: پێگە، گرنگایەتی پێکهێنان و گەشەی سوپا لە لای هەمووانەوە ڕوون و ئاشکرایە.

ناوبراو وتی: دوژمنانی وڵاتیش دان بە ئەوەدا دەنێن کە سوپاییەکان، پاسدار و پارێزەری شۆڕشی ئیسلامین.

ناوبراو بەیانی کرد: پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی سوپا لە درێژەی ئامانجەکانی شۆڕشدا گەشە دەستێنێت و ڕێک خراوە و دەخرێت.

فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستا بە ئاماژە بە ئەوەی کە سوپا لە شەڕی سەپیندراودا بەشداریی جیدیی هەبوو، زیادی کرد: ڕێکخستنی هێزەکانی بەسیج، ناردن و پەروەردەیان هەمیشە لە ئەرکەکانی ئێمە بووە.

ئەو هەروەها وتی: هەر ڕووداوێک لە سروشتی و نا سروشتی وەکوو لافاو، بوومەلەرزە و هتد ڕوو دەدات، سوپا بۆ خزمەت بە خەڵک ئامادەیە لە حاڵێکدا ئەوە لە ڕیزی ئەرکەکانیدا نییه‌.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە یەکێک لە ئەرکەکانی سوپا کار کردن لە سەر دواکەوتوویی و ئاوەدانیە، وتی: ئەم بەرپرسایەتییە لە ژیر ناوی "بڕیارگەی پێشکەوتن و ئاوەدانی" لە ئاستی وڵات و کوردستانیشدا خراوه‌ته‌ گه‌ڕ.

فەرماندی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان زیادی کرد: بێ گومان ئێمە ناتوانین بە تەنیایی دواکەوتوویی پارێزگا قەرەبوو بکەینەوە چونکوو ئەوە پێوستی بە بڕیاری نەتەوەیی و جیهادی هەیە.

سەردار ڕەجەبی وتیشی: لە ئەو شوێنانەی کە بەرپرسان پێیان وایە لە باری ئابوورییەوە قازانجی نییە بۆیان، ئێمە ئامادە دەبین و خزمەتگوزاری دەکەین بە خەڵک.

ناوبراو بە ئاماژە بە بوونی هەزار و ٧٥٠ گوند لە پارێزگا وتی: پێشکەوتن و ئاوەدانی ئەو ناوچانە پێویستی بە هاوکاری سێ لایەنی ئیدارەکان، خەڵک وسوپا هەیە.

ناوبراو ئاشکرای کرد: گەڵاڵەی بڕیارگەی پێشکەوتن و ئاوەدانی زیاتر لە یەک هەزار گوندی پارێزگا دەگرێتەوە.

News Code 9796

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =