پووتین پشتیوانی لە دەوڵەتی کوردی لە سووریا ناکات

ئەردۆغان بە پاڵپشتی لە ناوچەی ئەمنی بەرچاوی ڕووسیا لە سووریا، ئاشکرای کرد: پووتین پاڵپشتی ناکات لە گەڵاڵەی پێکهێنانی وڵاتی کوردی لە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوای گەڕانەوە لە سووچی ئاشکرای کرد: نیگەرانیی خۆمانمان لە بوونی هێزەکانی ڕووسیا لە سنوورەکانی عەفرین لە لای هێزەکانی یەپەگە راگەیاندووە. پووتین لەم بارەیەوە وتوویەتی:" هێزەکانی ئێمە ئاوەها کارێک ناکەن؛ پرسەکە لێک دەدەینەوە.

ناوبراو لە دریژەدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە پووتین پاڵپشتی ناکات لە دەوڵەتی کوردی لە سووریا، وتی: ئەدلەب و ٣ ناوچەی دیکە وەکوو ناوچە بێ پێکدادانەکان دیاری کراون. هیوادارین لە ئەگەری پێکهێنانی ناوچەی ئەمن، سەدا ٥٠ ی کێشەکانی سووریا چارەسەر بن. دانوستانکانی ئاستانە گرنگایەتی زۆریان هەیە.

هەروەها سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: لە ڕۆژانی داهاتوودا لە گەڵ سەرۆک کۆمارەکانی چین و ڕووسیا دیدارێکی سێ لایەنەمان دەبێت.

News Code 9793

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =