دوو هێزی پەکەکە لە سنووری عێراق کوژران

لە پێکدادانی سوپای تورکیا و هیزەکانی پەکەکە لە سنووری ئەو وڵاتە لە گەڵ عێراق، ٢ هێزی پەکەکە کوژران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دۆغان، بە گوێرەی زانیارییەکان لە فەرمانداری هەکاری، لە پێکدادانی توند لە نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەی چوکورجایی تورکیا، ٧ سەرباز بریندار بوون کە دۆخی تەندروستی یەکێیان ناجێگیر راپۆرت کراوە.

هەواڵە بڵاوکراوەکان لە ناوەندی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا، باس لەوە دەکەن کە گرووپێک لە هێزەکانی پەکەکە کاتژمێر ٢٢:٠٠ ی دوێنێ شەو لە حاڵی دزە  بۆ ناو بنکەی ئاسایشی چوکورجایدا بوون کە بە ناسینەوەیان کۆپتەرەکانی سوپای تورکیا و شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە ناوچەکەیان بوردمان کرد. لە ئەم هێرشانەدا ٨ بنکەی هێزەکانی پەکەکە تێکشکێندرا و ٢ هێزی پەکەکەش کوژرا.

لە ئۆپراسیۆنێکی زەوینیدا کە پاش ئەو هێرشانە دەستی پێکرد پێکدادانی توندی هێزەکانی پەکەکە و سوپای تورکیا بەدواوە بووە کە بووە هۆی بریندار بوونی ٧ سەربازی تورکیا.

News Code 9792

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =