۶۰۰۰ منداڵی هەتیوی کوردستانی یارمەتی کومیتەی ئیمداد وەردەگرن

قایمقامی کومیتەی ئیمدادی کوردستان وتی: ۶۰۰۰ منداڵی هەتیو لە لایەن کومیتەی ئیمدادەوە پشتیوانی دەکرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا تاهێری لە کۆبوونەوەی یارمەتیدەران و ڕاوێژکارانی کومیتەی ئیمداددا لە سەر گرینگایەتی دەوری ئەو هێزانە لە نێو بنەماڵەکانی ئەندامدا قسەی کرد و وتی : ئەرکمان ئەوەیە لە ڕێگای یارمەتیدان، ڕاوێژ و خزمەتگوزاری مافیەوە هەنگاو هەڵێنین بەرەو ئەو ئامانجە.

ناوبراو زیادیشی کرد: ئەرکەکان لە نێو ڕێکخراوەکاندا دابەشکراوە بەڵام ئێمە لە پەنای ئەو دابەشکاریەشدا ئەبێ بە هاوکاری بنکەگەلێکی جیاوازەوە هەوڵ بدەین بۆ گەیشتن بە ئامانجی هاوبەشمان.

تاهێری لە درێژەدا بە وتنی ئەوەی کە یارمەتیدەرانی کومیتەی ئیمداد دەوری سەرەکی لە ناو بنەماڵە پاڵپشتی کراوەکاندا دەگێڕن و کاریگەریی زۆریان لە بردنە پێشەوەی ئامانجەکانی ئەو ڕێکخراوە هەیە، وتی: دەوری سەرەکیی یارمەتیدەران و ڕاوێژکارەکانی بنەماڵە لە ئەو بنکەیە گۆڕینی شێوەی ڕوانگە و یارمەتی بۆ باشتر بوونی ژیانی بنەماڵەکانی ئەندام و هەروەها ناسینی پێداویستیی ڕاستەقینەی یارمەتیخوازەکان و هەوڵ بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانیانە.

  ناوبراو لە درێژەدا بە وتنی ئەوەی کە ئێستاکە ٤٤ هەزار بنەماڵە لە لایەن ئەو بنکەیەوە پاڵپشتی دەکرێن وتی:٢٤ هەزار ژنی سەرپەرشتی بنەماڵە، زیاتر لە ۲ هەزار کچی بە جێماو لە خوێندن، ۷ هەزار کچ لە تەمەنی ۱٥ بۆ ۳۰ساڵ، ۶ هەزار منداڵی هەتیو، ۱۰هەزار قوتابی و خوێندکار و ۴۰ هەزار بەساڵاچوو لە لایەن ئەو ڕێکخراوەیەوە پشتیوانی دەکرێن.

News Code 9790

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =