عه‌مار حه‌کیم داوای کرد ۵ وڵاتی ناوچه‌که‌ کۆببنه‌وه‌

سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ده‌بێت عێراق، ئێران، تورکیا، میسر و عه‌ره‌بستان کۆبوونه‌وه‌ی ۵ قۆڵی پێکه‌وه‌ بکه‌ن و پێکه‌وه‌ بڕیار له‌ پرسه‌کانی ناوچه‌که‌ بده‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فورات نیوز، عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی هاوپمانی نیشتمانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ده‌بێت ۵ وڵاتی به‌هێزی ناوچه‌که‌ پێکه‌وه‌ کۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن و پێکه‌وه‌ بڕیار له‌سه‌ر پرسه‌ گرنگه‌کانی ناوچه‌که‌ش بده‌ن.

ئه‌و زیادی کرد: من له‌ هه‌مووان داوا ده‌که‌م که‌ زیاتر باسی ناوخۆیی خۆیان بکه‌ن تاکوو وڵاتی عێراق، عێراق وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆیه‌ خۆی ده‌توانێت سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌کانی بڕیار بدات.

حه‌کیم سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی دژ به‌ گه‌نده‌ڵی وتی: ئێمه‌ شه‌ڕێکی زۆر به‌هێز و ڕاسته‌قینه‌مان له‌ دژی تیرۆر ده‌ست پێکردووه‌، شه‌ڕ له‌ دژی گه‌نده‌ڵیش که‌متر له‌ شه‌ڕی تیرۆر نییه‌، ئه‌مه‌یان گرنگ تره‌ چون له‌ ناوخۆدا له‌ناومان ده‌بات.

ئه‌و له‌ کۆتاییدا جه‌ختی کرد: ڕۆڵه‌کانی عێراق له‌ کۆتاییدا به‌ سه‌ر هه‌موو کێشه‌ و ئاسته‌نگه‌کانی عێراق زاڵ ده‌بن و ژیانێکی خۆش بۆ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ به‌دی دێنن.

News Code 9789

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =