پێشڕه‌وی هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌ باکووری موسڵ/گوندی حه‌سونه‌ ئازاد بوو

هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌ میانه‌ی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ له‌ حاڵی پێشڕه‌وی له‌ قۆڵی باکووری شاره‌که‌وه‌ن و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ گوندی حه‌سونه‌یان ئازاد کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی عێراق، هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌ درێژه‌ی ئازاد کردنی شاری موسڵ هێرشیان کرده‌ سه‌ر گوندی مه‌شیرفه‌ له‌ باکووری موسڵ. له‌ ئێستادا شه‌ڕی سه‌خت له‌م قۆڵه‌وه‌ له‌ ئارا دایه‌.

فه‌رمانده‌یی ئه‌م ئۆپراسیۆنی ڕایگه‌یاند: هێزه‌کانی عێراق له‌ قۆڵی باکووره‌وه‌ هێرشیان کردووته‌ سه‌ر مه‌شیرفه‌ و که‌نیسه‌ و هه‌ڕامات.

ڕائید شاکر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی عێراقیش له‌مباره‌وه‌ وتی: هێزه‌کانی کاردانه‌وه‌ خێرا و یه‌کینه‌کانی پۆلیسی فدڕاڵی عێراقیش له‌ قۆڵی باکوور و له‌ ناوچه‌ی حه‌لیله‌وه‌ به‌ره‌و هه‌ڕامات به‌ڕێ که‌وتوون. له‌م نێوانه‌دا توانیانه‌ گوندی حه‌سونه‌ ئازاد بکه‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ به‌ به‌شداری ۴۵ هه‌زار هێزی عێراقی و پشتیوانی ئاسمانی ئه‌مریکا و هاوپیه‌مانان له‌ پاییزی پاره‌وه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌ و له‌ ئێستادا زیاتر له‌ ۸۸ له‌ سه‌دی شاری موسڵ ئازاد بووه‌ و ئازاد کردنی لای ڕاستی شاره‌که‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

News Code 9786

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =