هه‌ده‌په‌ هاوسەرۆکی نوێ هەڵدەبژێرێت

پارتی دیموکڕاتیکی گه‌لانی تورکیا به‌ مه‌به‌ستی ده‌ست نیشان کردنی جێگرێک بۆ فیگه‌ن یوکسکداغ، سه‌رۆکی هاوبه‌شه‌ی هه‌ده‌په‌، کۆنگره‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆژنامه‌ی دیوار، به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاو بووه‌ته‌وه‌، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌ندامیه‌تی چه‌ند که‌سێکی ئه‌م پارته‌ له‌ پارلمانی تورکیا هەڵوەشاوەتەوە، هه‌ده‌په‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌ست نیشان کردنی سه‌رۆکی هاوبه‌شی نوێ کۆنگره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

به‌ پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی هه‌ده‌په‌ له‌ ئه‌گه‌ری ده‌ست له‌ کار کێشانه‌وه‌ یان دوور که‌وتنه‌وه‌ی هاوسه‌رۆکانی هاوبه‌ش له‌ کاره‌کانیان، ئه‌ندامانی ئه‌م پارته‌ دوای ۴۵ ڕۆژ ده‌توانن به‌ مه‌به‌ستی ده‌ست نیشان کردنی هاوسه‌رۆکی هاوبه‌شی نوێ کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

به‌ پێی هه‌واڵه‌کان کۆنگره‌ی تایبه‌تی ئه‌م پارته‌ کوردییه‌ ۲۰ی مه‌ی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. به‌ ئه‌گه‌ری زۆر سه‌رپێل که‌ماڵبای، ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ جێگه‌ی فیگه‌ن یوکسێکداغ ده‌گرێته‌وه‌.

News Code 9785

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =