مه‌حموود عه‌باس و ترامپ پێکه‌وه‌ دیداریان کرد

مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆکی ڕێکخراوی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستین له‌ واشنتۆن له‌گه‌ڵ ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا دیداری کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فه‌له‌ستین ئه‌لیه‌وم، مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆکی ڕێکخراوی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستین له‌ واشنتۆن له‌گه‌ڵ ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا دیداری کرد.

ترامپ له‌م دیداره‌دا وتی: له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌کان و ئیسڕائیلییه‌کان کار ده‌که‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ ئاشتی. ئێمه‌ ئاشتی له‌ نێوان هه‌ر دوولا به‌دی دێنین. ئاستی په‌یوه‌ندی نێوان به‌رپرسانی فه‌له‌ستین و ئیسڕائیل زۆر باشه‌ و ده‌بێت ده‌مارگرژییه‌کان له‌م ناوچه‌یه‌ کۆتایی پێبێت.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا وتی: له‌ هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی نێوان ئیسڕائیل و فه‌تحی فه‌له‌ستین سپاس ده‌که‌م. نه‌ ئه‌مریکا و نه‌ هیچ وڵاتێکی دیکه‌ ناتوانێت خواستی خۆی به‌سه‌ر ئیسڕائیلییه‌کان و فه‌له‌ستینییه‌کاندا بسه‌پێنێت، به‌ڵام واشنتۆن ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستی بێت ئه‌نجامی ده‌دات تاکوو هه‌ر دوو لا به‌ ئاشتی بگه‌ن و پێکه‌وه‌ ڕێکبکه‌ون.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ مه‌حموود عه‌باس له‌م دیداره‌دا وتی: ڕێکاری دوو وڵات یارمه‌تی شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر ده‌دات. ڕێکاری فه‌له‌ستینییه‌کانیش قبوڵ کردنی سنووره‌کانی ۱۹۶۷ و دروست کردنی دوو وڵات به‌ پێی ئه‌م سنوورانه‌یه‌. وه‌ک چۆن ئێمه‌ ئیسڕائیلمان به‌ فه‌رمی ناساند ئیسڕائیلیش ده‌بێت ئێمه‌ به‌ فه‌رمی بناسێت.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌موو بابه‌ته‌کان وه‌ک ئاواره‌کان و ئه‌سیره‌کان ده‌بێت به‌ پێی ڕێککه‌وتنه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت. به‌دیهاتنی ئاشتی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ به‌ ئیسڕائیل ده‌دات که‌ په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا هه‌بێت.

http://www.mehrnews.com/news/۳۹۶۹۴۶۴/%D۹%۸۵%D۸%AD%D۹%۸۵%D۹%۸۸%D۸%AF-%D۸%B۹%D۸%A۸%D۸%A۷%D۸%B۳-%D۸%A۸%D۸%A۷-%D۸%AA%D۸%B۱%D۸%A۷%D۹%۸۵%D۹%BE-%D۸%AF%DB%۸C%D۸%AF%D۸%A۷%D۸%B۱-%DA%A۹%D۸%B۱%D۸%AF

News Code 9783

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =