دانوستان بۆ دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ سووریا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆیدا وتی: دانوستانه‌کان بۆ دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ سووریا هه‌ر ئێسته‌ له‌ ئاستانه‌ی ۴ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ بلۆمبێرگ، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ له‌ ئاستانه‌ی ۴ دانوستان سه‌باره‌ت به‌ دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ سووریا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا که‌ سه‌ردانی ڕووسیای کردووه‌، له‌مباره‌وه‌ وتی:  دانوستانه‌کان بۆ دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ سووریا هه‌ر ئێسته‌ له‌ ئاستانه‌ی ۴ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

مه‌ولود چاوش ئۆغڵو زیادی کرد: دانوستانه‌کان زۆر باش بووه‌ و من هیوادارم که‌ به‌ ده‌رنجامێک له‌مباره‌وه‌ بگه‌ین.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ دوێنێ چوارشه‌مه‌ له‌ شاری ئاستانه‌ی پایته‌ختی قه‌زاقستان خولی چوارمی دانوستانه‌کانی چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سووریا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

News Code 9781

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =