نرخی نەوت بەرز بووەوە

نرخی نەوت بە کەم بوونەوەی پاشکەوتەکانی ئەمریکا دووبارە بەرز بووەوە کە ئاڵبەت بەردەوامیی ڕێککەوتنی ئۆپێکیش کاریگەریی هەبووە لە سەری.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتەرز، ڕۆژی چوارشەممە کاتێک کەم بوونەوەی پاشکەوتەکانی ئەمریکا بازاڕی نەوتی خستە ژێر کاریگەری خۆیەوە نرخی نەوتی خاو دیسانەوە بەرز بووەوە. ئاڵبەت هەوڵی ئۆپێک بۆ کەم کردنەوەی بەرهەمەکانیشی کاریگەریی لە سەر ئەو ڕەوتە هەبووە.

نرخی نەوتی برێنت ٤٧ سێنت یا ٠.٩ لە سەد بەرز بووەتەوە  و گەیشتە ٥٠.٩٣ دۆلار لە هەر بەرمیلدا. نەوتی وێست تێگزازی ئینتێر مێدەیتیش بە ٣٧ سێنت یا ٠.٨ لە سەد گەشە , گەیشتە ٤٨.٠٢ دۆلار لە هەر بەرمیلدا.

هەفتەی ڕابردوو دەیتاکانی بەشی پیشەی ئەی پی ئای ( ڕێکخراوی نەوتی ئەمریکا) نیشانی دا پاشکەوتی نەوتی خاوی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە گەڵ کەم بوونەوەدا ڕووبەڕوویە و پاشکەوتی گازۆئیل و بەرهەمە ئاوەکیەکانیش نزم بووەتەوە.

پاشکەوتی نەوتی خاو لە هەفتەدا ٤،٢ ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە و لە کۆتاییەکانی ئاپ گەیشتە ٥٢٨.٣ ملیۆن بەرمیل، لە حاڵێکدا بەراوردەکان کەم بوونەوەی ٢.٣ ملیۆن بەرمیلیان پێش بینی کردبوو.

News Code 9777

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =