ئەمریکا مووشەکێکی باڵستیکی دوورهاوێژی تاقی کردەوە

ئەمریکا ئەمڕۆ موشەکێکی باڵستیکی بۆمب هاوێژی تاقی کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژئانسی هەواڵی مێهر لە ئێس بی ئێس، سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند سەرلەبەیانی چوارشەممە بە کاتی ناوچەیی، هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە مووشەکێکی دوورهاوێژی تاقی کردەوە.

لە بەیانییەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا پاگەندە کراوە؛ ئەو تاقی کردنەوە پرسێکی ئاساییە و بە واتای نواندی هێزی ئەو وڵاتە دژی کۆریای باکوور نیە.

مووشەکە باڵستیکە تاقی کراوەکە توانای هاویشتنی بۆمبی هەیە، کە ناوی مێنێت مێن ٣ ێیان لە سەری ناوە و بە بڕینی ٦٧٠٠ کیلۆمەتر ڕێگا لە ئۆقیانووسی ئارام نیشتەوە.

ئەو بەیانییە شوێنی تاقی کردنەوەی مووشەکە باڵستیکەکەی کالیفۆڕنیا ڕاگەیاندووە.

شیاوی باسە، لە هەفتەکانی رابردوودا و هاوکات لە گەڵ ڕاگەیاندنی هەواڵی ناردنی کۆپاپۆڕی ئەمریکیی کارل وینسۆن بۆ لای ڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئارام لە نێزیکی کۆریای باکوور، دەزگا هەواڵدەرییەکانی کۆریای باکوور هۆشدارییان دایە واشنتۆن کە پیۆنگ یانگ لە ئەگەری دیتنی هەر جۆرە نیشانەیەک لە دەست درێژەی ئەمریکا، هێرشی ناڤۆکی دەکاتە سەر ئەو وڵاتە.

News Code 9776

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =