هاوکاری ڕووسیا و تورکیا کاریگەری کردووەتە سەر کێشە نێودەوڵەتییەکان

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە دیدار لە گەڵ هاوتا تورکەکەیدا وتی: هاوکاری دوو وڵاتەکە دەتوانێت بەستێن بۆ گۆڕانی دۆخی ناوچەکە دروست بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕیانووستی، ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە دیدار لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی/؛ هاوکاری هاوبەشی ڕووسیا و تورکیا دەتوانێت لە سەر کێشە نێودەوڵەتییەکان وەکوو دۆخی سووریا و کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی کاریگەری دابنێت.

پووتین هەروەها ئاماژەی دایە سەر دەوری ڕووسیا و تورکیا بۆ چارەسەریی کێشە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بە تایبەتی شەڕ لە گەڵ تیرۆریزم و باشتر بوونی دۆخی سووریا و وتی: ڕووسیا و تورکیا لە گەڵ ئێران دەوری گرینگیان لە چارەسەریی دیپلۆماتیک و سیاسیی قەیرانی سووریا هەیە.

پووتین وتی: من جارێکی تر ئاکامی گشت پرسییەکەی تورکیاتان لێ پیرۆزبایی دەکەم. ئێمە دەمانەوێت پێوەندیی ڕووسیا و تورکیا دەست پێبکاتەوە و بە تواوەتی چاک ببێتەوە.

ئەردۆغانیش ئاشکرای کرد کە کاری هاوبەشی مۆسکۆ و ئەنقەرە دەتوانێت کاریگەری بنێتە سەر ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

ناوبراو وتی: ئەرکێکی جیدیمان لە سەرە و ئەن دڵنیام کە کاری هاوبەشی ئێمە چارەنووسی تەواوی ناوچەکە دەگۆڕێت.

News Code 9775

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =