پلانی نوێمان بۆ ئازاد کردنی نه‌ینه‌وا داڕشتووه‌

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ به‌ مه‌به‌ستی ئازاد کردنی شاره‌کان و ناوچه‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ ده‌ستی گرووپی تیرۆریستی داعش چه‌ند پلانێکی نوێیان داڕشتووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومرییه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی ئازاد کردنی شاره‌کان و ناوچه‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ ده‌ستی گرووپی تیرۆریستی داعش چه‌ند پلانێکی نوێیان داڕشتووه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌م کۆنفڕانسه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌دا زیادی کرد: داعش هه‌وڵ ده‌دات خۆی گه‌وره‌تر له‌و شته‌ی هه‌یه‌ نیشان بدات. به‌ڵام ئێمه‌ پلانی نوێمان بۆ شکست دانی تیرۆریسته‌کان له‌ نه‌ینه‌وا داڕشتووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: دوای ئازاد کردنی شاری خزر داوامان له‌ ئیداره‌ی مێژووناسی ئه‌م شاره‌ کردووه‌ تاکوو خه‌ساره‌کانی داعش له‌م شاره‌ مێژووییه‌ به‌راورد بکه‌ن بۆمان. له‌ ئێستادا هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رپرسی پاراستنی ئه‌م شاره‌ و ناوچه‌ مێژوویه‌کانی شاره‌که‌ن.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها هۆشداری دا که‌ تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ دوای ئه‌وه‌ن که‌ بۆ چه‌ند خوله‌کیش بووه‌ ده‌ست به‌سه‌ر گونده‌کان و شاره‌ ئازاد کراوه‌کاندا بگرن، به‌ڵام ئه‌م شانۆیانه‌ کاریگه‌ریان نه‌ماوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ ۱۹ فێڤریه‌وه‌ فه‌رمانی ئازاد کردنی پارێزگای نه‌ینه‌وای ڕاگه‌یاندووه‌ و له‌م ماوه‌دا زۆربه‌ی شاری موسڵ و ناوه‌نده‌کانی ئه‌م پارێزگایه‌ ئازاد بووه‌ و داعش به‌ره‌و شکست خواردنی یه‌کجاره‌کی له‌ عێراقدا ده‌ڕوات.

News Code 9770

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =