ئه‌ردۆغان و پووتین له‌ سه‌ر پرسی سووریا کۆده‌بنه‌وه‌

سه‌رۆک کۆمارانی تورکیا و رووسیا بۆ لێکدانه‌وه‌ی دۆخی سووریا و شه‌ڕی ئه‌م وڵاته‌ دیدار و گفتوگۆ ده‌که‌ن.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌گه‌ڵ ڤیلادێمیر پووتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له‌ شاری سوچی  ڕووسیا دیدار بکات.

له‌ر هه‌واڵه‌کاندا هاتووه‌ له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به‌ ئۆپراسیۆنی ڕه‌قه‌ و مه‌نبه‌ج گفتگۆ ده‌کرێت.

ئه‌ردۆغان که‌ بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی داهاتوودا بچێته‌ ئه‌مریکا هیوای خواست دوای گفتوگۆ کردنی له‌گه‌ڵ پووتین و ترامپ خولێکی نوێ له‌ جاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سووریا بکرێته‌وه‌.

سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئه‌وه‌شی وتووه‌ که‌ له‌ دیداری له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریکایی و ڕووسیه‌که‌یدا باس له‌ به‌ره‌نگاری ده‌وڵه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ و بزووتنه‌وه‌ی گوله‌نیش ده‌که‌ن.

News Code 9768

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =