ئه‌ردۆغان گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ پارتی داد و گه‌شه‌

به‌ هۆی ئه‌وه‌ی گشت پرسییه‌که‌ی تورکیا ده‌نگی به‌ڵێی به‌ ده‌ست هێناوه‌، سه‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ پارتی داد و گه‌شه‌ گه‌ڕایه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئه‌مڕۆ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی گشت پرسییه‌که‌ی تورکیا ده‌نگی به‌ڵێی به‌ ده‌ست هێناوه‌، گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ پارتی داد و گه‌شه‌ گه‌ڕایه‌وه‌.

به‌ پێی ئـه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌ندامانی پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ میانه‌ی ڕێوڕه‌سمێکی فه‌رمی له‌ هاتنه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان پێشوازیان کرد.

بینالی یه‌لدریم، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ڕایگه‌یاند که‌ بڕیار وایه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ کۆنگره‌ی داد و گه‌شه‌ که‌ له‌ ۲۱ی مه‌ی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ئه‌ردۆغان به‌ فه‌رمی خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م حزبه‌ به‌ربژار بکاته‌وه‌.

شایانی باسه‌، دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌رۆدغان له‌ ساڵی ۲۰۱۴ به‌ سه‌رۆک کۆماری تورکیا، به‌ پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌م وڵاته‌، ئه‌و مافی سه‌رۆکایه‌تی هیچ حزبێکی نه‌بوو، به‌ڵام دوای گۆڕانکاری له‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا، ئه‌رۆدغان ده‌توانێت هاوکات هه‌م سه‌رۆکی پارتی داد و گه‌شه‌ بێت، هه‌م سه‌رۆک کۆماری تورکیا.

News Code 9767

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =