کۆنسێرتی ئه‌رده‌شیر کامکار له‌ شیراز به‌ڕێوه‌ده‌چێت

موزسیانی ناسراوی کورد له‌ شاری شیرازی سه‌ر به‌ پارێزگای فارس کۆنسێرت به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌رده‌شیر کامکار، موزسیانی ناسراوی کورد له‌ شاری شیرازی سه‌ر به‌ پارێزگای فارس کۆنسێرت به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌م کۆنسێرته‌دا دوو هونه‌رمه‌ندی دیکه‌ی ناسراوی ئێران هاوڕیی ئه‌م موزسیانه‌ کورده‌ ده‌که‌ن. ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده‌ بریتین له‌: وه‌حید ئه‌سه‌دوڵاهی و کامبیز گه‌نجه‌یی.

کۆنسێرتی سێ قۆڵی ئه‌رده‌شیر کامکار بڕیار وایه‌ که‌ به‌یانی پێنج شه‌مه‌، ۱۵ گوڵان له‌ هۆڵی فه‌رهه‌نگی و فێرکاری ئێحسانی شاری شیراز به‌ڕێوه‌ بچێت.

شایانی باسه‌ که‌ بنه‌ماڵه‌ی کامکاره‌کان له‌ ئێران و جیهان ناوبانگێکی زۆر باشیان هه‌یه‌ و به‌رده‌وام سه‌رقاڵی کۆنسێرتی مۆسیقای کوردی له‌ شاره‌کانی ئێرانن.

News Code 9764

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =