هه‌رێمی کوردستان خۆی له‌ کێشه‌ی په‌که‌که‌ و تورکیا وه‌رنادات

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕایه‌گه‌یاند: هه‌رێمی کوردستان نایه‌وێت ته‌داخولی کێشه‌ی نێوان په‌که‌که‌ و تورکیا بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی نیوعه‌ره‌ب، هه‌ڵگورد حیکمه‌ت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ داوای له‌ په‌که‌که‌ کرد هه‌رێمی کوردستان چۆڵ بکات، وتی: په‌که‌که‌ ده‌بێت له‌ ناسه‌قامگیر کردن و قووڵ کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانی هه‌رێم ده‌ست هه‌ڵبگرێت.

ئه‌و جه‌ختی کرد: به‌ پله‌ی یه‌که‌م به‌رپرسی هه‌موو ناسه‌قامگیرییه‌کان و ناکۆکییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان په‌که‌که‌یه‌، ئێمه‌ داوا له‌ تورکیاش ده‌که‌ین که‌ له‌مباره‌وه‌ هه‌ستیارتر بێت. ئێمه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا به‌ ده‌یان جار وتوومانه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان نایه‌وێت ته‌داخولی کێشه‌ی نێوان په‌که‌که‌ و تورکیا بکات.

حیکمه‌ت زیادی کرد: هه‌بوونی په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگال مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێم و تورکیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هێرشه‌کانی خۆی بۆ سه‌ر ئه‌م گرووپه‌ چون ده‌وڵه‌تی عێراق لاوازه‌ و ناتوانێت له‌ سنووره‌کانی خۆی به‌رگری بکات.

شایانی باسه‌ که‌ هه‌فته‌ی پێشوو له‌ میانه‌ی هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر شه‌نگال ۶ پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

News Code 9760

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =