داعش له‌ موسڵ خه‌ریکه‌ شکست دێنێت

لێکۆڵه‌رێکی سیاسی عێراقی ئاماژه‌ی دا که‌ گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ موسڵ له‌ حاڵی له‌ناوچووندایه‌ و کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌م گرووپه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌وپه‌ڕی خۆی.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ نه‌هره‌ین، فازل ئه‌بوڕه‌غیف شاره‌زایه‌کی کاروباری سیاسی عێراق وتی: داعش له‌ موسڵ به‌ هۆی دووبه‌ره‌که‌یی بوونه‌وه‌ له‌ حاڵی له‌ ناو چوونی یه‌کجاره‌کییه‌.

ئه‌و زیادی کرد: داعش له‌ حاڵی شکست هێنانه‌ و زۆربه‌ی داعشییه‌کان ڕایان کردووه‌. داعش چی دیکه‌ توانای کۆنترۆڵی ناوچه‌کانی خۆیدا نه‌ماوه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ هۆی ئه‌وه‌ گورزه‌ کاریگه‌رانه‌یه‌ که‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ داعشیان داوه‌.

ئه‌م لێکۆڵه‌ره‌ عێراقییه‌ وتی: داعش له‌ ئێستادا له‌ چه‌ند بابه‌ته‌وه‌ لاواز بووه‌، ئه‌ندامه‌کانی زۆر که‌م بووه‌ته‌وه‌، توانای په‌یوه‌ندی کردنیان له‌ نێوان شاره‌کاندا به‌یه‌که‌وه‌ نه‌ماوه‌ و له‌ ڕووی نه‌بوونی چه‌ک و سووته‌مه‌نییه‌وه‌ کێشه‌ی یه‌کجار زۆریان بۆ دروست بووه‌.

ئه‌و ڕایگه‌یاند: ئه‌مانه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ تۆمه‌ت لێدان و خه‌یانه‌ت کردن له‌ ناو داعشدا به‌ زۆری سه‌ر هه‌ڵبدات و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ داعش لاواز بووه‌ و به‌ زووی تێک ده‌شکێت.

ئه‌م قسانه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌کانی عێراق ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ داعش له‌ میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو به‌ ته‌واوه‌تی له‌ ڕۆژئاوای موسڵ شکست دێنێت.

News Code 9759

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =