قسه‌ کردن له‌ که‌مینه‌ و زۆرینه‌ دروست نییه‌/هه‌موومان یه‌کگرتووین

به‌ربژاری دوازده‌هومین خولی سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ دیدار له‌گه‌ڵ مامۆستایانی سوننه‌ له‌ کوردستان جه‌ختی کرد: قسه‌ کردن له‌ که‌مینه‌ و زۆرینه‌ دروست نییه‌ و ئێمه‌ هه‌موومان یه‌کگرتووین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حوجه‌تول ئیسلام سه‌ید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌کانی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دوێنێ ئێواره‌ هاته‌ کوردستان و له‌گه‌ڵ مامۆستایانی سوننه‌ی ئه‌م پارێزگایه‌ دیداری کرد.

ئه‌و له‌م دیداره‌ جه‌ختی کرد که‌ که‌مینه‌ و زۆرینه‌ هیچ مانایه‌کی نییه‌ و ئێمه‌ هه‌موومان یه‌کگرتووین. ئه‌و وتی: ئێمه‌ و ئه‌وان بوونی نییه‌، ئێمه‌ هه‌موومان به‌شێکن له‌ گه‌لی گه‌وره‌ی ئێران. ئه‌م جۆره‌ سنوور دانانه‌ له‌ مێژووی ئێراندا نه‌بووه‌ و مانایه‌کی نییه‌.

ئه‌م به‌ربژاره‌ی سه‌رۆک کۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌ توانه‌کانی پارێزگای کوردستان کرد و وتی: کوردستان نیعمه‌تی ئاو، که‌شی خۆش و هه‌روه‌ها خه‌ڵکێکی تێکۆشه‌ری هه‌یه‌ و ئه‌م ئاسته‌ له‌ بێکاری له‌م پارێزگایه‌ جێگه‌ی قبوڵ کردن نییه‌، ئێمه‌ لامان وایه‌ که‌ ڕێگه‌ بۆ په‌ره‌دان به‌م پارێزگایه‌ له‌به‌ر ده‌ست دایه‌ و ده‌رفه‌ت هه‌یه‌.

ڕه‌ئیسی زیادی کرد: سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی که‌ ئه‌نجام بووه‌، به‌ڵام ته‌واو نییه‌، پارێزگای کوردستان ده‌توانێت کاریگه‌ری به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌ بردنی وڵاتدا هه‌بێت و له‌مباره‌وه‌ ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بێت.

ئه‌و له‌ کۆتایدا جه‌ختی کرد: هاتووینه‌ته‌ مه‌یدانه‌وه‌ تاکوو له‌ هه‌موو تواناکانی وڵات به‌ تایبه‌ت کوردستان و خه‌ڵکی ئه‌م پارێزگایه‌ که‌ڵک ببه‌ین. کوردستان ده‌توانێت ببێته‌ جه‌مسه‌ری کشت و کاڵی و کانگا له‌ ئێران، ده‌بێت له‌مباره‌وه‌ کاری زۆر ئه‌نجام ببێت.

News Code 9758

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =