لێکۆڵینەوەی بێ لایەنانە لە ڕووداوی خان شیخوون بکرێت

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە دیدار لە گەڵ ئەنگێلا مێرکێل سەرۆکی ئەڵمانیا جەختی کرد کە مسکۆ خوازیاری ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی بێ لایەنانە لە سەر ڕووداوی خان شەیخون لە سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ ئەنگێلا مێرکێل سەرۆکی ئەڵمانیا جەختی کرد: مسکۆ خوازیاری ئەنجامی لێکۆڵینەوەی بێ لایەنانە سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی لە خان شەیخوونی ئەدلەبە.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەروەها بە وتنی ئەوەی کە قەیرانی سووریا ڕێگاچارەی سەربازی نییە، وتی: ڕێگا چارەی کۆتایی قەیرانی سووریا لە ڕێگای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئەنجام دەدرێت.

پووتین بە ئاماژە بە دوایین گۆرانکەرییەکانی ئۆکراینیش جەختی کرد: دۆخی ئۆکراین زۆر نیگەرانە کەرە و ئەبێ ڕێککەوتننامەی مینیسک بەڕێوە بچێت.

لە لایەکی تریشەوە، ئەنگێلا مێرکێلیش وتی: بەرلین لە گەڵ ڕوانگەی ڕووسیا سەبارەت بە شەڕ لە گەڵ تیرۆریستە تەکفیرییەکان لەوانە داعش هاوڕایە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەڵمانیا ئامادەیە تا ئەوەی لە دەستی دێت بۆ ئاگربڕ لە سووریا ئەنجامی بدات. ئێمە و ڕووسیا ڕێککەوتووین لە سەر زەرورەتی شەڕ لە گەڵ تیرۆریزم و شەڕ لە گەڵ داعش.

News Code 9756

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =