راهێنەرێکی کورد بانگهێشتی ئوردووی لاوانی ئێران کرد

سیامەک وەیسی ڕاهێنەری بە ئەزموونی باسکەی کوردستان وەکوو کادیری تەکنیکی و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی بانگهێشتی ئوردووی ئامادەیی تایبەتی یاریزانانی باسکەی لاوانی ئێران کرا.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، فیدراسیۆنی باسکەی وڵات بۆ پێکێهێنانی ئوردووی ئامادەیی تایبەتیی یاریزانانی باسکەی لاوانی ٢٠١٨ یاریزانان و کادیری تەکنیکی خۆی بانگهێشت کرد.

لە ئەم قۆناغە لە ئوردووەکە ٢٥ بەسکتباڵیستی لاو و شەش ئەندامی کادیری تەکنیکی لە لایەن فیدراسیۆنەوە بانگهێشت کراون.

ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ٢٠١٨، لە ڕۆژی سێشەممە ١٩ ی گوڵانەوە لە کۆمەڵەی وەرزشی ئازادی تاران دەست پێدەکات و تا ٢٢ی گوڵان درێژەی دەبێت.

News Code 9755

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =