هێرش بۆ سه‌ر سووریا یاری دوای شێو خواردنی ترامپ بوو

وه‌زیری بازه‌رگانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند هێرش بۆ سه‌ر سووریا یاری دوای نان خواردنی شه‌وانه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بوو، ئه‌م یارییه‌ هیچ تێچوویه‌کی نه‌بووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ یو ئێس ئه‌ی توده‌ی، ویلبۆر ڕۆس، وه‌زیری بازه‌رگانی ئه‌مریکا له‌ دیداری شی جینگ پینگ، سه‌رۆک کۆماری چین ڕایگه‌یاند که‌ هێرش بۆ سه‌ر سووریا یاری دوای نان خواردنی شه‌وانه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بوو.

ویلبۆر ڕۆس وتی: کاتی خواردنی دیسێری سه‌ر مێزی شام، ترامپ ڕوو له‌ سه‌رۆک کۆماری چین وتی که‌ ده‌یه‌وێت شتێک بڵێت و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ۵۹ مووشه‌کی به‌ سووریاوه‌ ناوه‌. ئه‌مه‌ش یاری دوای نان خواردنی سه‌رۆک ترامپ بوو.

ئه‌و جه‌ختی کرد که‌ ڕێکخستنی ئه‌م یارییه‌ هیچ تێچوویه‌کی بۆ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا نه‌بوو.

شایانی باسه‌ که‌ ۷ی ئاڤریلی ئه‌مساڵ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا فه‌رمانی به‌ سوپای ئه‌مریکا دا تاکوو به‌ بیانۆی هێرشی کیمیایی بۆ سه‌ر خان شه‌یخۆن له‌ ئه‌دله‌ب، ۵۹ مووشه‌ک به‌ بنکه‌ی سه‌ربازی شه‌عیراتی سووریاوه‌ بنێنن.

News Code 9754

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =