ئەردۆغان هەڕەشەی لە کوردی سووریا کردەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دیسانەوە ڕایگەیاند کە ئیزنی گەیشتن بە ئامانج ناداتە کوردەکان لە باکووری سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە،  ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند : تورکیا ئیزن ناداتە کوردەکان لە باکووری سووریا بگەنە ئامانجەکانیان.

ناوبراو زیادی کرد ئەگەری ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە مەنبەج و ڕەقە چوارشەممە (سبەینێ) لە گەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لێک دەدەینەوە.

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کرد :هیوادارم کۆبوونەوەکەمان لە مسکۆ ئاکامی ئەرێنێ بە دواوە بێت و هەنگاوی سەرەکی بۆ ئاسایش و ئاشتی لە سووریا و عێراق بنێین.

ئەردۆغان لە درێژەدا چووە سەر ئەورووپا و زیادی کرد : ئەورووپا پاڵپشتی دەکات لە ڕێکخراوەکانی گولەن و پەکەکە تا ڕێگا لە هێز گرتنی تورکیا بگرێت. ئەگەر خولی نوێ لە گفتوگۆوەکان لە گەڵ یەکێتی ئەورووپا دەست پێنەکرێت ئەوا تورکیا ماڵئاوایی دەکات لە گەڵ ئەو یەکێتیە.

News Code 9752

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =