حسه‌ین سه‌فامه‌نش له‌ تاران کونسێرت به‌ڕێوه‌ ده‌بات

گرووپی مۆسیقای "ئامێر و ژیان" به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی حسه‌ین سه‌فامه‌نش له‌ هۆڵی وحده‌تی تاران کۆنسێرتی مۆسیقا به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، گرووپی مۆسیقای "ئامێر و ژیان" به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی حسیه‌ن سه‌فامه‌نش له‌ هۆڵی وحده‌تی تاران کۆنسێرتی مۆسیقا به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م کۆنسێرته‌ ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ی ئه‌م هه‌فته‌ ۱۴ی گوڵان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌م کۆنسێرته‌ به‌ به‌رهه‌مێنانی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی فڕوغ ئامادە کراوە. له‌م کۆنسێرته‌دا بڕیار وایه‌ ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ به‌شداری بکه‌ن: سه‌با ساڵحی، مونا مولایی، عه‌لی سه‌میمی، ساسان کاکایی، ڕاشد موعه‌زی، فه‌راز میرزایی، ئه‌حمه‌د پوورقه‌داره‌، حامید پیرا، مه‌سعوود موعه‌زی و حسه‌ین سه‌فامه‌نش.

گرووپی ئامێر و ژین له‌ دوو به‌شی کوردی و فارسی کۆنسێرت به‌ڕێوه‌ ده‌بات و له‌ ده‌ستگاکانی شوور، سێگا، ئیسفه‌هان و چوارگا ملۆدییه‌کانی خۆیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن.

شێعره‌کانی ئه‌م گوڵچینه‌ له‌ ئه‌سه‌د چراغی، سه‌ید یونس هاشمی، حیکمه‌ت باتمانی و عه‌لی ئۆلفه‌تی هه‌ڵبژێردراوه‌ و ملۆدییه‌کان له‌ لایه‌ن حسه‌ین سه‌فامه‌نش و مه‌سعوود موعه‌زیه‌وه‌ داڕێژراون.

News Code 9751

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =