به‌ خاک سپاردنی تەرمی سەربازێکی شه‌هید له‌ مه‌ریوان

ڕێوڕه‌سمی به‌ خاک سپاردنی سه‌ربازێکی مه‌ریوانی که‌ ڕووداوێکدا شه‌هید ببوو، دوێنێ له‌ مه‌ریوان به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕیوڕه‌سمی سه‌ربازی شه‌هید ناسر موسته‌فایی، به‌ ئاماده‌یی فه‌رمانداری مه‌ریوان و نوێنه‌ری شاری مه‌ریوان و به‌پرسانی باڵای ئه‌م شاره‌ به‌ڕێوه‌ چوو

ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ له‌ چوارڕێیانی شه‌وڕه‌نگی مه‌ریوان ده‌ستی پێ کرد و له‌ گۆڕستانی شاره‌که‌ کۆتایی پێهات.

ناسر موسته‌فایی، گوروبان دووهه‌می سه‌رباز-وزیفه‌ی پۆلیسی ئێران له‌ شاری بیجاڕ بوو که‌ به‌ هۆی شه‌ڕ و پێکدادان له‌گه‌ڵ چه‌ند قاچاخچییه‌ک له‌ شاری بیجار گیانی خۆی له‌ ده‌ست دا و شه‌هید بوو.

News Code 9750

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =