میدیاکان لە بەرەی پێشەوەی شەڕی فەرهەنگیدان

بەرپرسی نووسینگەی وەلی فەقی لە سوپای بەیتولموقەدەسی پارێزگای کوردستان سه‌ردانی نووسینگه‌ی ئاژانسی مێهر له‌ شاری سنه‌ی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له‌م دیداره‌، حوجه‌تول ئیسلام باباشاهی هاوکات له‌گه‌ڵ سپاس و ڕێزگرتن له‌ هه‌واڵنێران وتی: میدیاکان و ڕۆژنامه‌ نووسان له‌ به‌ره‌ی یه‌که‌می شه‌ڕی فەرهه‌نگیدان و ئه‌رکی زۆر قورسیان له‌ سه‌ر شانه‌.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ ئه‌رکی مێدیاکان و ڕۆژنامه‌کانی ئێران وتی: ئه‌رکی گواستنه‌وه‌ی ده‌نگ و ئامانجی شۆڕشی ئێسلامی بۆ جیهان له‌ ئه‌ستۆی مێدیاکانه‌ و جێگه‌ی خۆشحاڵیشه‌ که‌ تاکوو ئێسته‌ ئه‌م ئه‌رکه‌یان به‌ڕێوه‌ بردووه‌ و پێیه‌وه‌ ماندوو بوون.

هه‌روه‌ها له‌م دیداره‌دا، به‌رپرسی ئاژانسی مێهر له‌ پارێزگای کوردستان به‌شێک له‌ کار و ئه‌رکه‌کانی ئه‌م ئاژانسه‌ی بۆ بەرپرسی نووسینگەی وەلی فەقی لە سوپای بەیتولموقەدەسی پارێزگای کوردستان شیکردەوە.

شایانی باسه‌ که‌ ئاژانسی مێهر، ماوه‌ی ۲ ساڵه‌ که‌ به‌شی زمانی کوردی کردووه‌ته‌وه‌، ئاژانسی مێهر له‌ ئێستادا به‌ ۶ زمانی زیندووی جیهان هه‌واڵ و ڕاپۆرت بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و زمانی کوردی یه‌کێکه‌ له‌م شه‌ش زمانه‌.

News Code 9748

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =